بە پێی هەواڵی مێهر، ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا بە سەرۆکایەتی شاندێک بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر .
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم پێشوازییان لە لۆدریان کرد.
ئەمڕۆ لۆدریان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و پاریس و دۆخی عێراق و ناوچەکەوە گفتوگۆ دەکەن.
رۆژی پێنجشەممە ژان ئیف لۆدریان گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەلایەن فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و پاشان لە کۆشکی سەلام لەگەڵ سەرۆک بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوەوە.
Your Comment