بە پێی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: لە ئۆپراسیۆنێکدا گورزێکی کوشندە لە داعش دا و پیلانەکەی پووچەڵ کردەوە.
لەم بڵاوکراوەدا هاتووە: لە هێرش بۆ حەشارگەی داعشیەکان پێنج سەرکردەی تەکفیری کوژران. لەم ئۆپراسیۆنەدا یەکێک لەوانەی پشتوێنی خۆکوژی بەستبوو، خۆی تەقاندەوە کە بەهۆی ئەوە دوو کەس لە هێزەکانی ئاگاداری وەزارەت کوژران و ٥ کەسیش بریندار بوون.
سەرچاوەیەکیتریش لە کوژرانی ۳ کارناسی پووچەڵ کردنەوەی بۆمب لە دیالەی عێراق هەواڵی دا.
Your Comment