بەڵگەی تیرۆر و سەفەری "سەردار سولەیمانی" ڕادەستی دەزگای داد کرا

جێگری فەرماندەی هێزی سوپای قودس لە پێشکەش کردنی بەڵگەی سەفەری دیپلۆماتیکی سەردار سولەیمانی، دیدارەکانی ناوبراو پێش سەفەر بۆ عێراق و بەرنامەکانی لە بەغدا، بە دەسەڵاتی داد هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سوید موحەمەد حەجازی جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سوپا وتی: هاوپەیوەند بە شوێنگیری مافی تیرۆری شەهید سولەیمانی کۆبوونەوەگەلێک لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بەڕێوە چوو و چوار کەمیتە بۆ ئەو بابەتە پێک هاتووە کە بریتیە لە کومیتەی مافی-دادوەری بە بەرپرسیارێتی دەسەڵاتی داد، کومیتەی ئەمنیەتی بە بەرپرسیارێتی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، کومیتەی سیاسی بە بەرپرسیارێتی وەزارەتی دەرەوە.

ناوبراو بە جەخت لەسەر زەروورەتی شوێنگیری مافیی تیرۆری شەهید قاسم سولەیمانی، شەهید ئەبومەهدی موهەندیس و هاوڕێکانی لەلایەن دەوڵەت و سوپای تیرۆریستی ئەمریکا، وتی: چاوەڕوانی لە دەسەڵاتی داد ئەوەیە کە بۆ شوێنگیری مافیی ئەو کارە جەنایەتکارانەی دەوڵەتی ئەمریکا، هەوڵێکی مافی، نێودەوڵەتی ئەنجام بدرێت و دژی هۆکارەکان ئەو کارە تیرۆریستییە سکاڵا بکرێت و بەس پشت بە هەوڵی سیاسی و دیپلۆماتیک نەبەستین.

سەردار حەجازی بە وتنی ئەوەی کە بۆ تۆماری سکاڵا و شوێنگیری مافی پێویستی بە بەڵگە ی تەواو هەیە وتی: هەرچەند بڕێک لە ڕاستییەکان زۆر ڕوون دیارن بەڵام بۆ شوێنگیری مافی پێویستمان بە بەڵگەی ورد هەیە هەر بەو بۆنەوە ئێمە هاوپەیوەند بە سەفەری سردار سولەیمانی و تیرۆری ناوبراو و هاوڕێکانی، موسافرەکانی گەشتەکەی سووریا بۆ عێراق، گرووپی گەشتەکە، دیدارەکانی ناوبراو پێش سەفەر بۆ عێراق و بابەتەکانی دیکە، بەڵگەی پێویستمان کۆ کردووەتەوە و بۆ دەسەڵاتی داد ناردوومانە.

News Code 33245

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =