بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، لە بەشێکی قسەکانیاندا وتیان: ئەمڕۆ دوژمن کە پیسترین و دزێوترینیان ئەمریکایە، هەموو توانای سیاسی، ئابووری و پروپاگەندەیی خۆی بۆ چۆک دادان بە گەلی بەهێزی ئێران بەکارهێناوە.
وتیشیان لەم دۆخەدا تەنانەت سەرەڕای بوونی ڕا و بۆچوونی جیاواز لە ناوخۆ، لە بەرانبەر دوژمندا دەبێ دیەکڕیز و یەکدەنگ بین.
ڕێبەری وتیان: مەجلیسی یازدەهەم نمانەی هیوا و چاوەڕوانی خەڵکە و ئێمە دڵنیاین کە هەموو کێشەکانی وڵات چارەسەر دەبن و مەجلیس دەبێ بە فوکووس لە سەر یەکمایەتییەکان و خۆ دوورکردنەوە لە پەراوێز دروست کردن و بە کاری بێ خەوش بۆ خەڵک، کاریگەریی دیاری لە سەر چارەسەریی کێشەکان ببێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها پەژارەی خۆی لە دووبارە پەرەسەندنەوەی کۆرۆنا ڕاگیەاند و داوای کرد هەمووان پابەند بن بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە .
زیادیشیان کرد: خەڵک یارمەتی چینی هەژار بدەن.
Your Comment