بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەمیر سەرتیپ، فڕۆکەوان یووسف قوربانی فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ریوڕەسمێکدا ڕایگەیاند: فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش بە وتنی ئەوەی کە ئەمرۆ هێزی ئاسمانی لە پرسی بەرگری و ئەمنیەتی و مووشەکی فایر ئەند گۆرت و نیشان شکێن و مووشەکی هەشت و نیو کیلۆمەتری دەسکەوتی باشی هەبووە، جەختی کرد: بە زوویی مووشەکی بە مەودای بڕینی ٢٠ و ١٠٠ کیلۆمەتر بەرهەم دەهێنین.
ناوبراو هەروەها بە وتنی ئەویە کە لە هێزی ئاسمانی گەورەترین مانۆڕی شەوانە لە تاریکیی تەواودا بۆ ماوەی ٦ کاتژمێرمان ئەنجام دا، زیادی کرد: لە کاری ڕەزمی تا گواستنەوەی بریندارمان لە ئەو مانۆڕە ئەنجام دا.
فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش بە ئاماژە بە بەرهەمهێنانی ٤٣٥ جۆر کاڵی سەربازی لە ڕێژەی ٦ هەزار دانە، وتی: هێزی ئاسمانی لە ٤ شوێنی ئێران لە ئەرتەش، سوپا و هێزی سنوورەوانی پشتیوانی دەکات.
Your Comment