AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ١٨ ١٧:٢٧

لە جوانڕۆ ڕوویدا؛

چیرۆکی ئەو منداڵەی باوەژنی دەمارەکانی بڕی و کوشتی

چیرۆکی ئەو منداڵەی باوەژنی دەمارەکانی بڕی و کوشتی

ژنێک لە جوانڕۆ کوڕێکی پێنج ساڵانەی مێردەکەی بەشێوازێکی دڕندانە دەکوژێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کرماشان رایگەیاند: ژنێکی تەمەن 31 ساڵە لە جوانرۆ، منداڵێکی پێنج ساڵانی هاوژینەکەی کوشتووە و ئێستا لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو ژنە وتوویەتی :  سەرەتا هەر خۆی و هاوژینەکەکەی لە ماڵێکدا ژیاون و  منداڵی هاوژینەکەی، کە ناوی ژیارە، لەلای باپیر و نەنکی بووە، بەڵام بەودواییانە باوکی ژیاری بردووەتەوە لای خۆی. بۆیە ئەم هەستی کردووە کە چی دیکە مێردەکەی وەکوو جاران خۆشی ناوێت و پیلانی داڕشتووە بیکوژێت.

  ئەو ژنە دڵڕەقە وتوویەتی کە منداڵەکەی بردووەتە نێو باخێک و دەستی لەسەر دەمی داناوە تاوەکوو لە هۆش خۆی چووە، دواتر بە چەقۆ دەماری دەستی بڕیوە و دوای چەند کاتژمێرێک لە بەرزاییەکەوە فڕێ داوەتە خوارەوە.

News ID 33171

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha