پیلانی ئیسرائیل دژی ئێران و ڕۆڵگێرانی بی بی سی

بڵاوبوونەوەی هەواڵی بڕیاری ئێران بۆ هێرش کردنە سەر باڵوێزخانەکانی ڕژیمی زایۆنی لە لایەن BBCـه‌وە، پاژی دووهەمی شانۆیەکە بۆ ئەوەی ئێران بڕوا بکات ڕژیمی زایۆنی لە ڕووداوەکانی ئەمدواییە بە تایبەت ڕووداوی نەتەنز دەستی بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش ڕووداوی سەر لە بەیانی پێنج شەممە ١٢ی پووشپەڕ لە کۆمەڵەی ناڤۆکی شەهید ئەحمەدی ڕۆشن (نەتەنز)، میدیاگەلی سەر بە دوژمنانی دەرەکی ئێران زۆریان داوە بۆ هەڵبەستنی گێڕانەوەیەک لە زنجیرە ڕووداو و تەقینەوەکان لە ١٠ رۆژی ڕابردوو و گرێ دانەوەیان بە دەستهەبوونی ڕژیمی زایۆنی و توانست و ئیرادەی ئەو ڕژیمە بۆ وەستاندنی پلانی ناڤۆکی ئێران.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئەو ڕژیمە تا ئێستا ئامادە نەبوون ئەو گێرانەوە بە ئانقەستە هالیڤوودیانە پشت‌ڕاست بکەنەوە، چونکە خۆیان باش دەزانن ئەو پاگەندانە درۆن و دەستگرتن بەو ڕووداوانە پاشهاتی زیانبەخشی بۆ ئیسرائیل بە دواوە دەبێت. هەرچەند لە پەناشەوە بزۆزانە هەوڵی بڕوامەندکردنی ئەو پاگەندەیەی لە رێگەی میدیا دارەدەستەکانی خۆی داوە و ئامانجی لەو سناریۆیە تەشەنەدان بە دەنگۆکان بووە.

لە بەرامبەردا ئێران لە مەودایەکی کورتی دوای ڕووداوەکەی نەتەنز، سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە بە شێوەی فەرمی ڕایگەیاند: هۆکاری ڕووداوەکە ڕوون بۆتەوە، بەڵام بە هۆی هەندێ تێبینی ئەمنی، لە کاتی گونجاودا ڕادەگەیێندرێت.

پاش ئەو لێدوانە ئێران هیچ لێدوانێکی دیکەی ئاراستە نەکردووە و لەو ڕووەوە ڕژیمی زایۆنی بە هۆی شکست هێنانی لەو پڕۆژە کە ئێران قبووڵی بکات ئەوان دەستیان بووە  لەو ڕووداوە، بە بە کەڵک وەرگرتن لە پاشاگەرادنی میدیایی، پەردەی دووهەمی شانۆەکەیان لە رێگەی میدیایەکی وەک BBC، بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆیین دەست پێکردووە.

بی‌بی‌سی فارسی شەوی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لە سەرچاوەیەکی هەواڵی ئیسرائیلی نزیک لە دەزگای هەواڵگریی دەرەوەسنووریی ئەو ڕژیمە (مووساد) ڕایگەیاند کە ئەو ڕێکخراوە لە پلانی ئێران بۆ هێرش کردنە سەر باڵوێزخانەکانی ئیسرائیل لە ئەورووپا و شوێنەکانی دیکە ئاگادار بووە و پووچەڵی کردوونەتەوە.

بە گوێرەی رۆژنامەی ئیسرائیلی تایمز ئاڤ ئیزرائیل، ئێران بە هۆی دۆش‌دامانی لە تەقینەوە و ئاگرکەتنەوەکانی ئەمدواییە لە ناوەندە هەستیارە سەربازی و ناڤۆکییەکان پلانی ئەو هێرشانەی داڕشتووە. چونکە بە وتەی ئەو رۆژنامەیە ئێران لای وایە ڕژیمی زایۆنی دەستی بووە لەو هێرشانە و بە دوای تۆڵەئەستاندنەوەیە.

بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە لە کاتێکدا لە لایەن هیچ بەرپرسێکی فەرمی ئیسرائیلی پشت‌ڕاست نەکراوەتەوە، بە جۆرێک لە درێژەی هەمان سنارۆگەلی پێشوو و بە مەبەستی قەبوولاندنی ڕۆڵی ڕژیمی زایۆنی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە ئەنجام دەدرێت و نیشاندەری پلەقاژەی ئەو ڕژیمە بۆ هێزمەندنواندنی خۆی بە هەر شێوەیەکە. کەچی نازانن خود ئەو پەلەقاژانە تەنیا سەلمێنەری لاوازی و دەستەوەستانی ئیسرائیلە و هیچی تر.

News Code 33170

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =