ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت؛ بە نزیک بوونەوە بە ٢٧ ی ڕەزبەر (١٨ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠) کە بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش کە ڕێککەوتنی ناڤۆکیش بەشێک لە ئەوە، گەمارۆی چەک لەسەر ئێران کە پێنج ساڵ بوو، کۆتایی دێت. ئەو بابەتە لە ڕۆژانی دوایی بووەتە یەکێک لە گرینگترین پرسە و بابەتە سیاسییەکان لە ئاستی جیهان و ئەبێ ئەوە لەبەرچاو بگرین کە ئیسرائیل و ئەمریکا هەوڵی بەربڵاویان دەست پێکردووە کە ئەو گەمارۆیانە دیسان درێژ بکرێتەوە. دوایین هەوڵیش ئەوە بوو کە ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکیان داوەتە ئەنجومەنی ئاسایش و داوای درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران بۆ هەتاییان کردووە تا ڕێگری بکەن لە چوونی ئێران بۆ ناو بازاڕی جیهانی کڕین و فرۆشتنی جیهازاتی سەربازی.
کۆتایی هاتنی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران بۆ هەندێک کەس بەو واتایەیە کە پاش چەندین ساڵ سنووردانان و گەمارۆ ئێران بتوانێت بە چوونی بۆ ناو بازاڕی جیهانی جیهازاتی سەربازی، چەک و چۆڵی پێشکەوتووی جیهان بکڕێت و یا وەژوو هەندێک وڵاتانی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا تێچووی بەرفراوان بکات بۆ کڕینی جیهازاتی سەربازی تا ببێتە شوێنێک بۆ بەرهەم هێنانی کارخانەی گەورەی بەرهەم هێنانی چەک و چۆڵ بەڵام بابەتی زۆر گرینگ و جێ سەرەنج کە نابێت فەرامۆش بکرێت ئەوەیە کە منداڵانی ئێرانی ئیسلامی بەهۆی پیداویستی وڵات و بۆ بەرگری لە خۆ لە ژێر سێبەری سنوور و گەمارۆکان کە تەنانەت لە شەڕی بەرەڤانی پیرۆز و دوای ئەوەش هەر هەبووە و گەیشتوونەتە ئەو باوەڕە کە هیچکەس لە ئەم رێگایەدا یارمەتیدەری ئێمە نییە و بە باوەڕ بە خۆیان و کەڵکوەرگرتن لە بەستێنەکان دەستکەوتی زۆریان هەبووە کە نەتەنیا پێداویستی ناوخۆییان لە ئەم جل ساڵە دابین کردووە بەڵکوو دەتوانێت لە بازاڕی جیهانی لەگەڵ پێشکەوتووترین نموونە دەرەکییەکان ڕکباەری بکات.
بەرپرسانی ئێران بەردەوام لەسەر ئاشتیخوازانە بوونی توانای بەرگری ئێران جەختیان کردووە و لە کردەوەدا سەلمێندراوە کە ئەو تواناییە بە شێوەیەکی بەرچاو یارمەتیدەری ئاسایش و سەقامگیری ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بووە و بە چوونی بۆ ناو بازرگانی جیهانی دەتوانێت بۆ بەهێز کردنەوەی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان، جیهازاتی سەربازی و بەرگری هەناردە بکات و لەپاڵ بەهێز کردنەوەی بنچینەی بەرگری وڵاتانی هاوپەیمان، سوودی فراوانیش لە ئەو پیشە دەست بخات.
هەر بەو بۆنەوەی هەندێک بەرهەمی بەرگری ئێران دەناسێنین کە دەتوانێت لە بخرێتە نێو لیستی جیهازاتە سەربازییە هەناردەییەکانی ئێران و بە پێی تایبەتمەندییەکان، تواناییەکان و نرخێک هەیانە، بتوانێت کڕیار وەربگرێت و لە ئەم بازارە پڕسوودە جیهانییە بەهرەمەند بێت.
جۆرەکانی مووشەک
بەرهەمی مووشەکی ئێران بۆ هەناردە کردن جۆراوجۆری باشی هەیە کە دەتوانێت سەرەنجی کڕیارە نێودەوڵەتییەکان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت، بەرهەمگەلێک کە لە کردەوەدا و لە ئۆپراسیۆنی جیاواز دژی داعش و بنکە عەین ئەسەدی ئەمریکا لە عێراق بە باشی توانای خۆیانیان نواندووە، لە ئەو سەوەتە لە بواری بالستیک دەتوانین بە مووشکەکانی شەهاب، فاتح ١١٠، قیام، زەلزالی بارشی، فاتح ٣١٣، زولفەقار، هورموز، قەدر، عماد، سجیل، خوڕەمشار، دزفوول، فاتحی موبین و ڕەعد٥٠٠ و لە جۆرەکانی کرووزیش دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر مووشەکگەلێک وەکوو هوەیزە، نەسر و قاسدی ٣ .
جیهازاتی سەربازی دەریایی
لە بواری دەریای گەرچی وڵاتانی ئەمریکا، ئەڵمانیا و ڕووسیا جیهازاتی سەربازی پێشکەتوویان هەیە بەڵام ئێرانیش توانیوە لە ساڵانی دوایی دەستکەوتی باشی هەبێت و کڕیار وەربگرێت. ئەگەرچی بەرهەمی پیشەی بەرگری ئێران لە بواری دەریایی مێژوویەکی زۆری نییە بەڵام توانیوەیە ژێردەریایی خۆجەیی غەدیر و فاتح بەرهەم بهێنێت و توانایی ڕکابەری لەگەڵ نموونە بیانییەکانیشیان هەیە.
لە بواری سەرئاوگەڕیش دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر پاپۆڕشکێنی سەهەند، جەماران و دەماوەند کە توانایی ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەرئاست و ڕووبەڕوو و دژە ژێر ئاوی و دژە ئاسمانی باشیان هەیە و کڕیاری نێودەوڵەتیشیان هەبووە.
بەلەمی تونڕەوی زولفەقار، زولجناح، سراج و شەهید نازری یەکێک لە بەرهەمە باشەکانی ئێران لە دەریاکانن.
فڕۆکەی بێ فڕۆەکەوانی ئێران ڕکابەرێکی جیدی بۆ نموونە دەرەکییەکان
ئێران لە ئەم بوارەدا هێزی یەکەمی ناوچەکە و لە ئاستی جیهانیش لە پلەی چوارەمی جیهانە و لە بواری هەناردە کردنیشدا پلەیەکی باشی هەیە. لە ئەو بەرهەمانە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی مەهاجر، ئەبابیل، کەمان ١٢، خودکار و کەڕاڕ کە هەرکامەیان توانایی تایبەتیان هەیە.
سیستەمی زەوینی
بەرگری زەوینی و جیهازاتی پێویست لە بواری چەکی سووک لە ئۆتۆمبیلەوە بگرە تا تاکەکەس بەر و تانکەکان یەکێک لە پیشە پڕسوودەکانی جیهانە. لە ئەم بوارەدا دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر تانلی کەڕاڕ کە لە شەڕ لە گەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق لەلایەن گیانفیداکانی بەرەی بەرخۆدانەوە بەکارهێنرا، تانکێک کە لەگەڵ تانکی تی ٩٠ی ڕووسیا بەراورد دەکرێت، یان ئۆتۆمبیلێک وەکوو تووفان کە لە شەڕی دژی داعش لەلایەن بەرەی بەرخۆدانی عێراقەوە بەکارهێنرا.
ئێران لە بواری چەکی سووک و تاکەکەسی، نیشان شکێنی " شاهر"ی هەیە کە دەتوانێت هەناردەشی بکات.
بۆچوونی ئێوە