بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تایمزی ئیسرائیل، جان بۆڵتۆن لە لێدوانێک بۆ میدیایەکی زایۆنی ئیدعای کرد کە ئەگەری زۆری هەیە ترامپ لە خولی دووهەمی سەرۆک کۆمارییدا و بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نۆی لە ئێران نزیک بێتەوە.
بۆڵتۆن هوشداریشی دا: ئیسرائیلییەکان دەبێ نیگەرانی هەڵبژاردنەوەی دووبارەی ترامپ بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بن، چونکە ترامپ تامەزرۆی دیدار لە گەڵ سەرکردەکانی ئێرانە
جان بۆڵتۆن هەروەها نیگەرانیی بۆ هەڵسوکەوتەکانی ترامپ دەربڕی و ڕایگەیاند: هەر وەک چۆن کیم جۆنگ ئۆن رێبەری کۆریای باکوور توانی گەمە بە ترامپ بکات، ڕەنگە ئێرانیش بتوانێ بەوجۆرە یاری بە ترامپ بکات و هەڵیفریوێنێت.
بۆچوونی ئێوە