AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ١٢ ٢٢:٤٦

ورچ ژنێکی پیرانشاری بریندار کرد

ورچ ژنێکی پیرانشاری بریندار کرد

سەرۆکی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی پیرانشار لە هێرشی ورچێکی دڕندە بۆ سەر ژنێکی پیرانشار هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم عەزیزنژاد وتیشی: بە پێی ڕاگەیاندنی خەڵکی، کاتژمێر ٦ی سەر لە بەیانی ئەوڕۆ لە گوندی گزگەسەکی مەنگووری سەر بە شاری پیرانشار، ورچێکی دڕندە هێرشی کردۆتە سەر ژنێکی ٤٥ ساڵە.

 ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو ژنە لە کاتی سەردانی تەویلە بەرەوڕووی ئەو ورچە بۆتەوە و ورچەکە هێرشی کردۆتە سەری. بەڵام بە خۆشحاڵییەوە برینەکانی ئەو ژنە زۆر جیدی نین و تەنیا چەند برینێکی سووکی لە سەر ڕۆخسار و سەر و سینگی هەڵگرتووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی پیرانشار چارەسەری بۆ دەکرێت.

News ID 33079

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha