بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ ئەمیر هووشەنگ حەیدەریان بە ئاماژە بەوەی کە ئەو ڕووداوە کاتژمێری ٢٢:٤٠ لە گەڕەکی یانەی بەساڵاچووانی ئەو شارە ڕووی داوە، ڕایگەیاند: لە لێکدانەوەی سەرەتایی دەرکەوت کە ئەو گەنجە لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی خۆیدا (سانتافە) لە پشتەوە تەقەی لێ کراوە و دوای گواسترانەوەی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی ناسۆری برینەکەیەو گیانی لە دەست داوە.
ڕاشیگەیاند: بە گوێرەی لێدوانی شایەدانی نزیکی ئەو ڕووداوە دەسترێژکاران بە ئۆتۆمبیلی جۆری پێژۆوە تەقەیان لەو گەنجە کردووە و پاشان هەڵاتوون و هەوڵی پۆلیس بۆ دەستگیریان و دەرکەوتنی ئەنگێزەی ئەو هێرشە، بەردەوامە.
Your Comment