بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری بە ئاماژە بە ٢ هەزار و ٥٤٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا ٢٣٠ هەزار و ٢١١ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری، ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٤١ کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ٩٥٨ کەس و ١٩١ هەزار ٤٨٧ کەیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.
Your Comment