بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی مەیادین بە گێڕانەوە لە ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق هێناویە کە چەکی بەرخۆدان هەرگیز ڕادەست ناکرێتەوە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ئەحمەد حەمیداوی ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا لە چەکی بەرخۆدان وەکوو بنەمایەکی یاسایی و ڕەوای دینی یادی کرد.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرچاوە عێراقییەکان پێشتر لە ئازادی سەرجەم ئەندامانی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق کە لەم دواییەدا لەلایەن هێزەکانی دژە شۆرشەوە دەستگیر کرابوون، هەواڵیان دا.
یەکێک لە ئەندامانی ئازاد کراو لە گفتوگۆ لەگەڵ مەیادین وتی کە دادوەرەکە بە بۆنەی نەبوونی بەڵگە دژی ئەوان، ئازادیانی کردووە.
بۆچوونی ئێوە