AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٩ ٠٧:٥٤

هێزی خۆبەخشی ژینگە پارێز بوون;

گیان له دەستدانی سێ کەس لە ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی پاوە

گیان له دەستدانی سێ کەس لە ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی پاوە

بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانی پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: سێ کەس لە لایەنگرانی ژینگەپارێزی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوە لە مێرگ و دارستانەکانی ناوچەی پارێزراوی "بۆزین مەرخێڵ"ی شاری پاوە گیانیان لە دەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلیل باڵایی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: ئەو سێ کەسە ئێوارەی رۆژی ڕابردوو (یەکشەممە) لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوە لە مێرگ و دارستانەکانی ناوچەی پارێزراوی "بۆزین مەرخێڵ"ی شاری پاوە، کەوتنە گەمارۆی ئاگرەوە و بە هۆی هەڵکردنی باڵایەکی توند نەیانتوانی خۆیان لەو ئاگرە دەرباز بکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: بۆزین مەرخێڵ لە ناوچەی سنووری هەڵکەوتووە و بە هۆی بەهرەمەندی لە شینایی و دارستانی بەربڵاو، کەوتۆتە بەر شاڵاوی ئاگرێکی تاقەت پڕووکێن.

بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانی پارێزگاری کرماشان لە درێژەدا لە لایەن خۆی و پارێزگاری کرماشانەوە پەیامی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو سێ لایەنگر و چالاکەی ژینگەپارێزییە و خەڵکی پاوە و هەورامانات کرد و داوای لە فەرماندار و سەرۆکی بنکەی قەیرانی شاری پاوە کرد کە وێرای لێکدانەوەی هۆکارەکانی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە، هەوڵی پێویست بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە بدەن و ڕاپۆرتەکان بە خەڵکی ڕاگەیێنن.

شایانی باسە، ئاگرکەوتنەوە لە مێرگ و دارستانەکانی ناوچەی بۆزین مەرخێڵ رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو دەستی پێکرد و ئێوارەی رۆژی شەممە کوژایەوە. بەڵام هەمدیسان ئاگرەکە لە رۆژی یەکشەممە لە ژیلەمۆکانەوە سەرهەڵدا و تەشەنەی سەندۆتەوە.

News ID 33011

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha