ڕێژەی مەرگ بە هۆی کۆرۆنا لە کوردستان هەر زیاد دەکات

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە ناسینەوەی ١٢٤ نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە پارێزگا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر فەرزین ڕەزاعی ڕایگەیاند: ئێستا ٥٥٥ نەخۆشی کۆرۆنایی لە نەخۆشخانەکانی پارێزگا خەوێندراون.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە خەواندنی نەخۆشانی تووشبوو بە کۆرۆنا لە پارێزگا زیادی کرد: لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە ١٩٨ کەس، بێعسەت ٥٠ کەس، کەوسەری سنە ١١٨ کەس، نەخۆشخانەی سەقز ٥١ کەس، نەخۆشخانەکانی مەریوان ٤٧ کەس، نەخۆشخانەی قوروە ٢٨ کەس، بیجاڕ ١٤ کەس، سینای کامیاران ١٠ کەس، دیواندەرە ١٥ کەس، بانە ٢ کەس، دێولان ٦ کەس و بانە ١٦ کەس خەوێندراون.

دکتۆر ڕەزاعی زیادی کرد: ئێستا ٧٩ نەخۆشی تووشبوو بە کۆرۆنا لە کوردستان لە بەشی تایبەت (ئای سی یوو) خەوێندراون.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئاماری مەرگ بە هۆی ئەو نەخۆشیەش لە کوردستان لە سەرەتاوە تا ئێستا ٢٩٢ کەسە و لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٨ کەس گیانیان لەدەست داوە، ڕایگەیاند: لە ئەو ژمارەیە ٦٠ کەس لە سەقز، ٩٥ کەس لە سنە، ٢٣ کەس لە قوروە، ٢٦ کەس لە بانە، ١٦ کەس لە بانە، ٢٣ کەس لە بیجاڕ، ٢٧ کەس لە کامیاران، ٢٦ کەس لە دیواندەرە و ٦ کەس لە دێولان گیانیان لەدەست داوە.

News Code 33008

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =