کاردانەوەی نووری مالکی بە کرانە ئامانجی حەشدی شەعبی لە بەغدا

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق کاردانەوەی نیشان دا بە هێرشی هێزەکانی ئاسایشی عێراق بۆ سەر بنکەی کەتیبەکانی حزبوڵڵای ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق بە بڵاوکردنەوەی تویتێک وێرای کاردانەوە بە گۆڕانکارییەکانی سەر لە بەیانی ئەوڕۆی ئەو وڵاتە، نووسی: حەشدی شەعبی فەرماندەی سەرکەوتن و ناوێک بۆ دەسەڵاتی گەل و ئەو وڵاتە و ئێمە دەبێ ڕێز لەو هێزانە بگرین و پێگەیان بپارێزین.

ناوبراو لە درێژەدا بە پێداگری لە ناڕەوایی هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئەو هێزانە و خەوشەدارکردنیان، ڕاشیگەیاند: هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمیش منداڵانی ئێمەن. ئێمە شانازی بە جیهاد و فیداکاریان دەکەین.

مالکی هەروەها ڕەخنەی لە دەستگیریی هێزەکانی حەشدی شەعبی گرت و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە دان بە خۆدا بگرن و کێشەکانی عێراق لە رێگەی ڕق و توندوتیژی و دەستێوەردانی دەرەکی چارەسەر بکەن.

News Code 32979

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha