بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی دیوار، مەدحەت سەنجەر وتیشی: باوەڕ بە بوونی لە نێوان هەدەپە و پەکەکەوە تەواو هەڵەیە. ڕاشکاوانە هەر جۆرە پەیوەندییەک لە گەڵ پەکەکە ڕەت دەکەمەوە.
ناوبراو هەروەها ڕەخنەی لە بڵاوبوونەوەی بەیاننامەیەک لەبارەی پێویستی خۆبەدوورگرتنی هەدەپە لە پەکەکە، جەختی کرد: ئێمە سیاسەتی خۆمان هەیە و ستراتژیی تایبەت بە خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکان دادەڕێژین و کەس ئەو سیاسەتانەی بە سەرماندا نەسەپاندووە و تێکرای سیاسەتەکان هەڵقوڵاوی رۆژانە ٨ کاتژمێر دانیشتنی ناوخۆیی ٣٠ ئەندامی سەرەکیی پارتی دیموکراتیکی گەلانە.
Your Comment