بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی میدل ئیست نیووز، لە دیداری سەردار مستەفا مورادیان کارگێڕی سەربازی ئێران و "جومعە عیناد" وەزیری بەرگری عێراق کە لە وەزارەتی بەرگری عێراق بەڕێوەچوو، لایەنەکان رێگەگەلی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکانی سەربازی – بەرگریی تاران و بەغدایان لێک دایەوە و جەختیان لە تۆکمە و پەرەدانی ئەو ڕێککەوتنانە کرد.
هەروەها لەو دیدارە وێرای ڕاگۆڕینەوەکان بۆ چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکان، جەخت لە تۆکمەی چالاکیی ناوەندی زانیاری گۆڕینەوەی چوارقۆڵی (ئێران، ڕووسیا، سووریا و عێراق) بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کرا.
Your Comment