خەڵکی سووریا کاروانی سەربازی ئەمریکایان بەردباران کرد

خەڵکی گوندێک لە دەڤەری حەسەکە رێگریان کرد لە جووڵەی کاروانی سەربازی ئەمریکییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، خەڵکی گوندێک لە دەڤەری حەسەکە لە دژایەتی لەگەڵ هەرجۆرە بوونێکی هێزی داگیرکەر لە ناوچەکانی خۆیان، ڕێگریان لە جووڵەی کاروانی سەربازی ئەمریکییەکان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، خەڵکی گوندی خربە هەڵکەوتوو لە دەڤەری ڕمیلان ڕێگریان کرد کە جووڵەی کاروانی سەربازی ئەمریکا لە نزیکی گوندی خۆیان و بە هاویشتنی بەرد ئەوانیان ناچار بە گەڕانەوە بۆ بنکە نایاساییەکانی خۆیان کرد.

ئەمریکا بە جێگیر کردنی هێزی سەربازی خۆی لە سووریا کە بە شێوەی نایاسایی و بێ مۆڵەت و داوای دەولەت یدیمەشق ئەنجام بووە، بەشگەلێک لە ئەو وڵاتەی داگیر کردووە و تەنانەت بە پێی ڕاگەیاندنی هەندێک سەرچاوە یارمەتی سەربازی و پەروەردەیی دەدەنە تیرۆریستەکان.

News Code 32961

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =