AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٢ ١٩:٠٣

لە رێگەی سنووری شەلەمەچەوە؛

ڕۆفاتی ١٩٢ شەهیدی بەرەڤانی پیرۆز گەڕاندرایەوە بۆ ئێران

ڕۆفاتی ١٩٢ شەهیدی بەرەڤانی پیرۆز گەڕاندرایەوە بۆ ئێران

ڕۆفاتی ١٩٢ شەهیدی سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز لە رێگەی سنووری شەلەمچەوە هێنرایەوە بۆ وڵات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆفاتی ١٩٢ شەهیدی سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز و لەوان شەهید نەسیم ئەفغانی کە لە ئۆپەارسیۆنەکانی زبیدات، فەکە، شەلەمچە، کتیبان، ئەروەند، دوورگەی مەجنوون و رۆژهەڵاتی فوراتدا دۆزراونەتەوە، چەند کاتژمێر لەوە پێش لە رێگەی سنووری شەلەمچەوە هێنرایەوە بۆ وڵات.

شایانی باسە ڕێوڕەسمی لە سنووڕ تێپەڕینی ئەو ڕۆفاتانە بە هۆی تەشەنەی نەخۆشی کۆرۆنا بە بێ پێشوازیی خەڵکی و تەنیا بە ئامادەبوونی سەردار سەید محەمەد باقر زادە فەرماندەی کۆمیتەی گەڕان بۆ بزربووانی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری بەڕێوەچوو.

News ID 32922

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha