AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٣٠ ١٣:١٥

بنکەی حزبە چەکدارە نەیارەکان کراوەتە ئامانج;

ڕوونکردنەوەی سوپای پاسداران لە سەر پێکانی بنکەی حزبە چەکدارەکان لە سنووری هەرێم

ڕوونکردنەوەی سوپای پاسداران لە سەر پێکانی بنکەی حزبە چەکدارەکان لە سنووری هەرێم

سوپای پاسداران ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە تۆپباران کردنی سنوورە ڕۆژاواییەکانی ئێران بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ناوەندی ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورە ڕۆژاواییەکان سوپا هەندێ کاری لە سنووری ڕۆژاوای وڵات ئەنجام داوە.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە ئەو مانۆڕە سەربازییە بە ناوی شەهیدانی کوردی موسڵمان لە ڕۆژاوای ئێران بەڕێوەدەچێت و تێدا بنکە و بارەگای هێزە چەکدارە نەیارەکان کە لە هەرێمی کوردستاندایە کراوەتە ئامانج.

ڕاشگەیێندراوە کە ئەو گرووپانە ناچار بوونە لە سنوورەکانی ئێران دوورکەونەوە.

News ID 32882

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha