بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەمریکا، وتی: واشنتۆن لە سەر ئەو باوەڕەیە کە دەبێ درێژەی گەمارۆگەلی چەکی و چۆڵی دژی ئێران کە بە پێی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ٢٠١٥ی زایینی لە مانگی ئاکتەوبر کۆتایی پێ دێ، دەبێ بە بێ دیاری کردنی مۆڵەتی زەمانی و بێ سنوورانە درێژە بدرێت.
وتیشی: ئێمە پێمان وایە کە سیاسەتی دروست ئەوەیە کە گەمارۆیەکی چەک و چۆڵی لە دژی ئێران داسەپێت کە هیچ مۆڵەتێکی زەمانی دیاری بۆ دەست نیشان نەکرابێت.
Your Comment