به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نووسینگه‌ی لێژنه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له دیمه‌سق، واڵتر گروس سه‌رۆکی نووسینگه‌ی لێژنه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له شاری حه‌ڵه‌ب وتی: بچیته هه‌ر کوێیه‌کی حه‌ڵه‌ب ده‌نگی تانک و تۆپ و تفه‌نگ ده‌بیستی و هیچ کوێیه‌کی حه‌ڵه‌ب له ئاسایش‌دا نییه و ئه‌مه گیانی هه‌موو خه‌ڵکی شاره‌که‌ی خستووه‌ته ژێر مه‌ترسیه‌وه.
شایانی باسه له میانه‌ی شه‌ڕه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردوودا ، نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌ب له یه‌ک شه‌ودا به ته‌واوی وێران بوو، به هۆی ئه‌مه‌شه‌وه به ده‌یان که‌س گیانیان له ده‌ست دا.
هه‌ر له‌مباره‌وه مایان گاسه‌ر، سه‌رۆکی لێژنه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له سووریا وتی: هێرشی ئه‌م دواییه‌ی بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی قودس که له لایه‌ن خاچی سووره‌وه سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌کرا قابیلی قبووڵ کردن نییه. به‌م حاڵه‌شه‌وه ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه که فریا گوزاریه پزشکییه‌کان هێرش ده‌کرێته سه‌ریان و له هه‌موو لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ داوا ده‌که‌ین که هێرش نه‌که‌نه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌کان چونکوو مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که قه‌یرانێکی پزشکی له سووریادا سه‌ر هه‌ڵ ده‌دات.
حه‌ڵه‌ب دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی سووریایه و یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین شاره‌کانی ئه‌م وڵاته که زیاترین زیانی شه‌ڕی ناخۆیی سووریای به‌ر که‌وتووه و ژێرخانی سه‌ره‌تایی ئه‌م شاره به ته‌واوی له‌ناو چووه و چه‌ندین ساڵه دانیشتووه‌کانی به بێ ئاو و کاره‌با تێیدا ده‌ژین.
لێژنه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور و کۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری سووریا ئه‌رکی دابین کردنی ده‌وا و ئاوی خاوێنیان بۆ شارۆمه‌ندانی حه‌ڵه‌بی له ئه‌ستۆ گرتووه. که ئه‌م هێرشانه ده‌توانێت گورزێکی کوشنده له‌م خزمه‌تگوزاریانه بدات و ببێته هۆی ئاواره بوونی زیاتری خه‌ڵکی سووریا.
هه‌ر له‌م دواییه‌دا بوو که لێژنه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور و کۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری سووریا توانیان پێوسیتییه گرنگ و سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ خه‌ڵکی ئه‌م شاره دابین بکه‌ن و ئیستا، به سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕ و ناکۆکییه‌کان ئه‌گه‌ری زۆره که دووباره ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه ڕابهوهستن.
بۆچوونی ئێوە