وەفدەکەی هەرێم چی ببەن بۆ بەغدا

نوێنەرێکی کورد لە بەغدا باس لەوە دەکات ئەو وەفدەی هەرێم کە دەڕواتە بەغداد بۆ دانوستان  دەبێ دو شت لەگەڵ خۆیان ببەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر, هۆشیار عەبدوڵا نوێنەری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسراوێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیسبووک بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت کورد دەبێ هەندێ شت لە گەڵ خۆی ببات بۆ بەغدا تاکوو ڕێککەون.

قەناعەت و دانپیانان

‫قەناعەت بەوەی؛ئەوەی لە رابردودا بەناوی سەربەخۆیی ئابوری کردیان جگە لە خزمەتی چەند گروپێکی کەمی سیاسیی زیانی بۆ هەمو خەڵکی کوردستان و عێراقیش هەبوو و ئێستا و ئایندەی هەرێمەکەی تاریککرد.

قەناعەت بێنن کە زۆر هەڵەبون نەک هێشتا شانازی پێوە بکەن.

‫دانپیانان بەوەی؛مەلەفی نەوت و داهاتی ناوخۆیان بە رادەیەک تاڵان و بڕۆ کردوە هیچ عەقڵیەتێکی حوکمڕانی تەندورست نە پێی رازیدەبێت نە تێیدەگات.‬

دانبنێن بەوەی لە رابردودا (زۆربەی)داهاتی نەوت و ناوخۆیان تاڵانکردوە.

بۆ وردەکاریەکانی تر ؛

پاکتاوکردنی حساباتی چەند ساڵەی نێوان هەرێم و بەغداد ئیدیعای زۆر قەبەی تێدایە؛
ئەو زانیاریانەی بەغداد لەسەر هەرێم ئامادەی کردون هەمویان راست نین و ئەو پارانەی داوایان دەکاتەوە زیادەرۆیی تێدایە.

راپۆرتەکانی هەرێمیش کە دەڵێ بەغدا ئەوەندە قەرزاری هەرێمە بەهەمان شیوە پڕن لە زانیاری نادروست و قسەی نا حسابی.

باشترین رێگە بۆ رێکەوتن ئەم خاڵانەن:

یەک: رادەستکردنی نەوت بەو رێژەیەی رێکەوتنی لەبارەوە دەکرێ.

دو:رادەستکردن و رێکەوتن لەسەر داهاتی ناوخۆ بە گوێرەی بنەما دەستوریەکان.

سێ: یەکخستنی سیستمی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ عێراق بە پرۆژەیەکی نیشتیمانی یەکخەر و تۆکمە کە بکرێتە پرۆژە یاسا و بنێردرێ بۆ پەرلەمان.

چوار: مافەکانی پێشمەرگە بەوە جێگیر دەبێت ئەو هێزە وەک پاسەوانی هەرێم(ناوە دەستوریەکەی)بە فەرمی بخرێنە ناو وەزارەتی دیفاعی عێراقی.شایستە داراییەکانی جوتیارانیش پێویستی بە بریاری تایبەتی کازمی هەیە.

پێنج: حساباتی پاکتاونەکراوی رابردوو دوابخرێ و  بسپێردرێ بە دەزگاکانی چاودێری هەردولا.

هیوادارم پاش ئەو هەمو شکستە لە حوکمڕانی وەفدەکەی حکومەتی هەرێم کە دەڕواتە بەغدا تاکە یەکجار لەبری بەرژەوەندییە حزبیەکان بەرژەوەندی خەڵکیان لەبیر بێت،بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بەپرۆژەی یەکخستنی سیستمی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هاوتاکردنی لەگەڵ عیراق.لەو ڕوەوە لە رۆژانی داهاتو نامەیەکی فەرمی ئاراستەی وەزیری دارایی عێراق دەکەم.

یەکێک لەو ئامانجانەی کاری بۆ دەکەین یەکخستنی سیستمی موچەیە بە شیوەیەک لە سەرتاسەری عێراق یەک شیواز بێت و وەک یەک دابەشبکرێ.

 ئەم کاستە سیاسیەی هەرێم راستیەک بزانن باشە کە خەڵکی کوردستان  ئومێدی راستەقینەی پێ نەماون،خەریکە ئومێدی موزەییەف و درۆینەشی پێ نامێنن.

بزانین لەم دانوستانەدا چیی دەکەن بە تەواوی قوڕی پێدا دەدەن یا دەلاقەیەک دەکەنەوە؟!

News Code 32837

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =