بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی ئازادی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، ڕوونی کردەوە: سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممەی حەوتەی ڕابردوو (١٩ی جۆزەردان) دایک و باوکی دوو گەنجی ١٣ و ١٥ ساڵە سەردانی هێزەکانی ئینتزامی شاری بانەیان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە منداڵەکانیان پاش فرۆشتنی لۆپ تاپ، مۆتۆرسیکلێت، بایسکل و هەڵگرتنی هەندێک پارە و ناسنامەکانیان لە ماڵەوە دەرکەوتوون.
وتیشی: دوای لێکدانەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کە ئەو بنەماڵەیە خزمە و کەسگەلێکیان لە وڵاتی تورکیا هەیە کە بەردەوام پەیوەندیان بەو دوو گەنجەوە گرتووە. هەر بۆیە بە هاوکاری و رێنوێنی بنەماڵەیان و بە شێوەگەلی تایبەتیی پۆلیسی، دەرکەوت کە ئەو دوو گەنجە بۆ پەڕینەوەی نایاسایی لە سنوور چوونەتە شارێکی ئازەربایجانی رۆژئاوا و دوای دۆزرانەوە لەو شارە گواسترانەوە بۆ شاری بانە.
فەرماندەی هێزی ئینتزامی کوردستان لە کۆتاییدا وێرای پێداگری لە بەهانەدانی هاووڵاتیان بە هەواڵە درۆ و ساختەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جەختی کرد: هەوڵەکانمان بۆ ناسین و دەستگیریی ڕێخۆشکەرانی پەڕینەوەی نایاسایی سنووری بەردەوامە.
بۆچوونی ئێوە