بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی لە کاردانەوە بە ڕەزامەندی دەربڕینی بەرپرسانی ئەمریکی لە ئەنجامی گوشاری گەمارۆکان دژی خەڵکی ئێران، جەختی کرد: دەوڵەتێک کە سیاسەتەکەی پشتئەستوورە بە چۆک لە سەر ملدانان جا چ خەڵکی خۆی بێت و چ خەڵکی جیهان، سەیر نییە ڕەزای بێ بە تیرۆریزمی ئابووری و گوشارخستنە سەر خەڵکی ئاسایی.
وتیشی: بەڵام دیتان نە گەردەنی گەلی ئێران بەڵکوو چۆکی ئێوە ورد بوو، بەزوویی لە بەردەم گەلی ئێران چۆک دادەدەن.
Your Comment