بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی فەلەستین یەوم، ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی بەپەلە کە لە ڕێگای ڤیدئۆ کۆنفڕانسەوە بە سەرۆکایەتی عەرەبستان و سەبارەت بە گەڵاڵەی ئیسرائیل بۆ داگیر کردنی کەرتی ڕۆژاوا ڕووباری ئۆردۆن بەڕیوە چوو، سەبارەت بە داگیر کردنی هەر بەشێک لە خاکی فەلەستین هۆشداریی دایە ئیسرائیل و ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی بەرپرسی پاشهاتەکانی ئەو کارە ئیستعماریەیە.
لە ئەو بەیاننامەدا جەخت کراوە کە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی هەوڵی سیاسی و مافی پێویست بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەڕەشەکانی ئیرائیل ئەنجام دەدات.
ئەو بەیاننامە هەروەها بە مەترسییەکانی پاش ئەو هەوڵەی ئیسرائیل و کاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و ناوچەکانی تر جیهان هۆشداریی دا و داوای لە کۆمەلگای جیهانی کرد تا هەموو ڕێکارە سیاسی و مافییەکان بۆ ناچار کردنی ئیسرائیل بە وەڵام و سزادانی بە بۆنەی پێشێل کردنی بەردەوامی بڕیارنامەکان، بگرنە بەر.
Your Comment