بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ دواخرانی ڕێوڕەسمی حەج بە هۆی تەشەنەی کۆرۆنا خەریکی دانوستان لە گەڵ عەرەبستانە.
دالیا سەمهووری لە بەرپرسانی ناوچەیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: ئێمە بۆ دواخرانی ڕێوڕەسمی حەجی ئەوساڵ بە هۆی تەشەنەی کۆرۆنا گفتوگۆ دەکەین و هێشتا بڕیارێک لەوبارەیەوە نەگیراوە.
ئەو بەرپرسە وتیشی: هەر جۆرە بڕیارێک لەبارەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی حەج، پێویستە بە ڕەچاوکردنی یاساگەلی تەندروستی و بە چاوەدێریی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەنجام بدرێت.
ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە کە رۆژی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی عەرەبستان لە ناسین و پێزانینی ٣٢٨٨ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا هەواڵی دابوو.
Your Comment