بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هاوارنیووز، ناوەندی میدیایی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: لە چوارەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی "هێرش بۆ کۆتایی تیرۆر" لە پێناو دۆزینەوە لەناوبردنی مۆڵگە شاراوەکانی داعش بە هاوئاهەنگی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش ٣٠ کیلۆمەتری لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی پاکسازی و ١٢ تیرۆریستی داعشیش دەستگیر کراون.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی هەسەدە ١٥ گوند بە تەواوی پشکێنراو و پاکسازی کراون و لە ١٠ شوێنی ئۆپەراسیۆنیشدا وێرای دۆزینەوەی چەندین مۆڵگەی تیرۆریستان، دەست بە سەر چەک و چۆڵیکی زۆری تیرۆریستاندا گیراوە.
Your Comment