AP ١٣٩٩ جۆزەردان ١٤ ٢١:١٩

ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە؛

ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی تاران/ فەرمانبەرێک گیانی لە دەستدا

ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی تاران/ فەرمانبەرێک گیانی لە دەستدا

سەرۆکی پەیوەندییە گشتییەکانی کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی تاران لە ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە لەو پاڵاوگە هەواڵی دا و وتی: لەم ڕووداوەدا فەرمانبەرێک گیانی لەدەستداوە و کەسێک بریندارە.

 حەمیدڕەزا جەعفەری لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ بە هۆی ڕۆچوونی بەنزین لە خەزێنەیەکەوە ئاگر لە پاڵاوگەی نەوتی تاران کەوتووەتەوە.

 جەعفەری وتی: لەم ڕووداوەدا فەرمانبەرێک بە هۆی سووتانەوە کۆچی دوایی کردووە و کەسێکیش بریندار بووە.

News ID 32678

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha