بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژ لە گەڵ "پادکێستی دانیەل پۆلتێکا" بە ئاماژە بە هەوڵی ئەو وڵاتە بۆ درێژەدان بە گەمارۆی چەک و چۆڵی ئێران، ئیدعای کرد کە کۆماری ئیسلامی بەشێک لە پابەندییە ناڤۆکییەکانی خۆی کە لە بەرجامدا هاتووە، پێشێل کردووە.
پەمپێئۆ وێرای داکۆکی لە درێژەی گوشاری لانی زۆری ئەمریکا لە دژی ئێران، وتی: هیوادارین کە جیهان یەک کەون، بەریتانیا و لایەنەکانی دیکەی بەرجامیش دەبێ ئاگاداری هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی قەدەغەی فرۆشی چەک و چۆڵی باو بە ئێران بن، کە ڕەنگە چەند مانگی دیکە ئەنجام بدرێت. پێشێل کردنی گەمارۆی چەک و چۆڵی، هەڵەی گەورەی بەرجام بوو کە پێشمان پێ گرت.
وتیشی: واشنتۆن پلانێکی بۆ پێشگری لە ئەگەری هەناردەی چەک و چۆڵ بە ئێران لە ڕووسیا و چینـەوە پاش پێشێل کردنی گەمارۆی چەک و چۆڵی لە ئاکتەوبری ئەوساڵ داڕشتووە.
Your Comment