کوژرانی ٤٥ کەس لە ڕووداوەکانی خەزەڵوەر بە چەکی نادیار/بۆ پاراستنی ئاسایش ئینترنێتمان پچڕی

وەزیری ناوخۆ بە وتنی ئەوەی کە دوژمن بەدوای شەڕی ناوخۆیی لە ئێرانە، وتی: لەم ڕۆژانەدا ژمارەی کوژراوانی مانگی خەزەڵوەر ڕادەگەیێندرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی شەوی ڕابردوو لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی ڕایگەیاند: زۆر کەس وتوویانە ڕەحمانی فەزڵی وەکوو سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی وڵات ئینترنتی بە ڕووی خەڵکدا بچڕی. دیارە کە دەیبچڕم. کاتێک کە دژبەران لە ڕێگای ئینترنتەوە خەڵک ئامادەی شەڕ دەکەن و ڕایاندەهێنن کە چۆن چەک دروست بکەن و گۆڕەپانی ناڕەزایەتی فەرماندەیی دەکەن هەر بەرپرسێک کە ئەرکی پاراستنی ئاسایشی خەڵکە ئەو کارە ئەنجام دەدات چونکوو ئاسایشی گشتی بۆ خەڵک گرینگترە.

وتیشی: ئەوان ئەو کارەیان لا ناخۆش بوو، چونکوو دەیانەویست شەڕی ناوخۆیی ریکبخەن. کەسانێکیان بۆ ئەو کارە هەڵخڕاندبوو و تەنانەت قاچاخی چەک لە سنوورەکانیش بەرز بووبووەوە.

ڕەحمانی فەزڵی وتی: ئەوان خۆیان لە شرۆڤەکانیاندا وتوویانە کە بەنزین هەلێک بوو بۆ ئەوەی کە ئەو ئاگرە گەش بکەنەوە. لە ڕووداوەکانی مانگی خەزەڵوەر زیاتر لە ١٠٠ شار ناڕەزایەتیان کرد. نە لە ئەنجومەنی ئاسایش و نە لە ئەنجومەنی پارێزگاکان لە هیچ بەڵگەیەکدا نەهاتووە کە پۆلیسی ئینتزامی چەکی بەڕووی خەڵکدا تەقاندبێت.

لە ئەم ڕۆژانەدا ژمارەی کوژراوەکانی مانگی خەزەڵوەر ڕادەگەیێندرێت

وەزیری ناوخۆ جەختی کرد: ژمارەی کوژراوەکانی ئەو رووداوە لە میدیاکانی دژبەردا تا ١٠ هەزار کەیش خەمڵێندراوە، بەڵام لە ئامارێکدا کە ئەم ڕۆژانە ئامادە دەبێت، ژمارەکە قەد ئاوەها نییە. زیاتر لە ٤٠ تا ٤٥ کەس لە گیان بەخت کراوەکانی ئەو رووداوگەلە شەهید هاتوونەتە ئەژمار ؛ واتا بە پێی پشکنینی پزیشکی داد، نزیک بە سەدا ٢٠ی کوژراوەکان، کەسانێک بوون کە بە چەکی نادیار کوژراون و چەکی دەوڵەت نەبووە. واتا بێ تاوان چوونەتە شەقام و  بە چەکی کەسانی نەناس کوژراون.

فەزڵی لە درێژەدا زیادی کرد: ئەوان دەیانەویست وڵات تێکبدەن و نائەمن نیشانی بدەن و کیشیە ناوخۆی بکەنە شەڕی ناوخۆیی بەڵام ئەوە رووی نەدا و وڵات توانی ئاسایشی خۆی بپاریزێت و ئەمرۆش دۆخەکە باشە.

بۆ ئاسایشی وڵات دیارە کە ئینترنت دەبچڕین/ئەمریکا بە بیانووی بچرانی نێت منی گەمارۆ دا

وەزیری ناوخۆ بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەوان هەموو خەڵکی ئێرانیان گەمارۆ دا وتی: لە دۆخی کۆرۆنا لە حاڵێکدا کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە کە هیچ سنوورێک بۆ گواستنەوەی کاڵای تەندروستی و دەرمانی نییە، ئەوان ئێمە گەمارۆ دەدەن. کاتێک کە ئەوان هەموو خەڵکی ئێرانیان گەمارۆ داوە، ئەمن ڕەحمانی کە ئەرکی یاسایی من پاراستنی ئاسایشی خەڵکە کە پێگەیەکم نییە، گەمارۆمیان دا لەبەر ئەوەی کە ئینترنتم  بچڕی و ئیزنی کۆبوونەوەم نەدا. کاتێک کە کەسەکان چەک بە دەست لە بەرانبەر پۆلیس دەوەستن و تەقە دەکەن هێزی ئینتزامی ئەرکیەتی کە بەرگری بکات و ئەگەر بەرگری نەکات خەڵک دەبنە قوربانی.

ناوبارو لە کۆتاییدا وتی: ئەمریکا دوژمنی ئێمەیە و نابێت متمانە بە دوژمن بکرێت و ئاسایشی وڵات و گیان و ماڵی خەڵک بۆ ئێمە بەنرخە و ئێمە ئەبێ بیانپارێزین.

News Code 32620

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =