بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئینترفاکس، ڤیلادمیر دژاباروف سێناتۆری ڕووسی لە کاردانەوە بە هەڵوەشاندنەوەی بەری کردنی هاوکاری ناڤۆکی لەگەڵ ئێران لەلایەن ئەمریکاوە وتی: بڕیاری ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە دەرکردنی مۆڵەت بۆ کار کردن لە دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران، گەشەی بەرنامەی ناڤۆکی ئێرانی بەدواوە دەبێت.
ئەو بەرپرسە ڕووسیاییە لە هەمان کاتدا جەختی کردووە کە وڵاتەکەی هێشتا دەیەوێت درێژە بداتە هاوکاری لەگەڵ ئێران.
ڕۆژی ڕابردوو مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژ نەکردنەوەی بەری کردنی هاکاری ناڤۆکی لەگەڵ ئێران هەواڵی دا. لە ئەو پێوەندیەدا مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەوی چوارشەممە لە پەیامێکی تویتەری نووسی: ئەمرۆ، من کۆتایی هێنان بە بەری کردنی گەمارۆکان بۆ هاوکاری لە پڕۆژەکانی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران کە بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ بەڕیوە دەچێت، ڕادەگەیێنم.
Your Comment