ئەمریکا جیهازاتی سەربازی نوێی بردووەتە ناو حەسەکە

سەرچاوە ئاگادارەکان لە ناردنی جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی نوێی سوپای ئەمریکا بۆ ناو حەسەکە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە سوپای ئەمریکا جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی نوێیان بۆ پاڵپشت یلە بنکە نایاساییەکانی خۆیان هێناوتە نیو پارێزگای حەسەکە.

ئەو سەرچاوەگەلە ڕاشیانگەیاند کە کاروانی جیهازاتی سەربازی ئەمریکا لە خاکی عێراقەوە و لە ڕێگای ڕێڕەوی وەلید هێناوەتە ناو خاکی سووریا.

ئەو کاروانە بریتی بووە لە بارهەلگر و زرێپۆش و جیهازاتی پێوەندیدار. سەرچاوە سووریاییەکان ڕایانگەیاند کە جیهازاتی سەربازی ئەمریکی لە گوندی مەحموودیەی عێراق بەرەو کیڵگە نەوتییەکانی کرچوک لە کوردستانی سووریا بەڕێکەوتوون.

ئەو هەوڵەی ئەمریکا پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکان دێتە ئەژمار.

News Code 32568

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =