AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٧ ١٠:٢١

ئەمڕۆ؛

خولی نوێی مەجلیسی ئێران دەستی بەکار کرد

خولی نوێی مەجلیسی ئێران دەستی بەکار کرد

ڕێڕەسمی کردنەوەی مەجلیسی یازدەیەمی شوورای ئیسلامی کاتژمێرێک پێش ئێستا و بە ئامادە بوونی بەرپرسانی وڵات دەستی بەکار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی کردنەوەی یازدەیەمین خولی مەجلیسی شوورای ئیسلامی کاتژمێرێک پێش ئێستا بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمار، سەرۆکی دەسەڵاتی داد، بەرپرسانی سەربازی و ناوخۆ و کابینەی دەولەت و جێگرەکانی سەرۆک کۆمار، ئەندامانی شوورای نیگابان و سەرۆکی نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی دەستی بەکار کرد.

ئیدارەی یەکەم کۆبوونەوەی مەجلیسی یازدەیەم بە پێی یاسای ناوخۆیی مەجلیس، لە ئەستۆی دوو کەسی بەتەمەن  وەکوو سەرۆک و جێگری سەرۆک و دوو گەنج وەکوو دەبیرانی لێژنەی سەرۆکایەتی دەبێت.

News ID 32567

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha