بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی دەسبەکار بوونی خولی یازدەهەمی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وڵات، پەیامێکی بۆ نوێنەران نارد.
ڕێبەری لەو پەیامەدا بە ئاماژە بەوەی کە ئابوور و فەرهەنگ لە یەکمایەتییەکانی وڵاتە ، ڕایانگەیاند کە نوێنەرانی مەجلیس دەبێ گرینگی بدەنە، بژێوی ژیانی چین و توێژە هەژارەکان ،ڕەخساندنی هەلی کار و بەرهەم هێنان و کۆنتڕۆڵی هەڵاوسان و هاوکاری دۆستانە لە گەڵ سەرۆکایەتیەکانی دیکە.
جەختیشیان کردە سەر ئەرکی نوێنەران بۆ گرینگی دان بە پرسی کەم کردنەوەی ڕۆڵی سەرەکی نەوت لە دابین کردنی داهاتی وڵات و وتیان: ئەمە دەرفەتە بۆ کێشانی هێڵی ئابووری ئێران.
Your Comment