دەنگدانەوەی جیهانی لێدوانەکانی رێبەری باڵای ئێران بە بۆنەی رۆژی قودس

لێدوانەکانی رێبەری باڵا بە بۆنەی رۆژی قودس دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاگەلی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەوڕۆ (هەینی) بە بۆنەی هاتنی رۆژی جیهانی قودس لە لێدوانێکدا کە بە شێوەی زیندوو لە تەلەڤیزیۆن بڵاوبۆوە، ڕایانگەیاند: ئەوڕۆ رۆژی قودسە؛ ئەوڕۆ لە سای بڕیاری زیرەکانەی ئیمام خومەینی (ڕە) وەک ئاڵقەی گرێدانەوە و هاودەنگی موسڵمانان بە قودسی پیرۆز و فەلەستینی چەوساوە دیاری کرا. گەلانیش پێشوازیان لەو رۆژە کرد و وەک یەکەمین ئەرکی سەرشانیان، واتە هەڵدانی ئاڵای ئازادی فەلەستین دەینرخێنن.

ڕاشیانگەیاند: سیاسەتی گشتیی داگیرکەران و زایۆنیزم، کەمڕەنگ نواندنی پرسی فەلەستین لە زەینییەتی کۆمەڵگا موسڵمانان و لەبیر کردنەوەیەتی. لەمناوە بەپەلەترین ئەرکی ئێمە، بەرەنگاربوونەوەی ئەو خەیانەتەیە کە بە دەستی دارەدەستانی سیاسی و فەرهەنگی دوژمن لە ناوخۆی وڵاتانی ئیسلامی ئەنجام دەدرێت. بێ گومان غیرەت و متمانەبەخۆیی و زیرەکی ڕوو لە زیادبوونی گەلانی موسڵمان رێگە نادەن پرسێک بە گەورەیی فەلەستین فەرامۆش بکرێت، با ئەمریکا و دەسەڵات و دارەدەستانی ناوچەییش پارە و توانای خۆیانی بۆ خەرج بکەن.

ئەم وتانە لە میدیاگەلی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەنگدانەوەیەکی بەرچاوی بوو و زۆربەی میدیاکانی جیهانی لێدوانەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیان ڕۆماڵ دا:

لەمناوە زۆربەی میدیاگەلی رۆژئاوایی، پرسی نامتمانەیی بە سیاسەتگەلی رۆژئاواییان کردە مانشێتی گرینگی خۆیان و ئەو پرسیارەیان ورووژاند کە بۆ رێبەری باڵای ئێران بەو ڕادەیە بێ متمانەیە بە دەوڵەتانی رۆژئاوایی؟

میدیاگەلی بەرەی بەرخۆدان ئاوریان لە پرسی دەسەڵات و داهاتووی بەرەی بەرخۆدان لە لای بەرزبوونەوەی تەورەکانی هێز لە لێدوانەکانی رێبەری باڵای ئێران بەرجستە کردەوە و هاوکات لایەنی تاڵی گەمارۆدرانی فەلەستین لە ململانێیەکی عەرەبی یان فەلەستینیان لە وتەکانی بەڕێزیان بیر هێنایەوە.

کەناڵی لوبنانی "المیادین" لێدوانەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە تەواوی ڕۆماڵ دا و هەروەها ماڵپەڕی هەواڵی لوبنانی "العهد"یش بە شێوەی بەربڵاو وتاری رێبەری باڵایان بە بۆنەی رۆژی قودس بڵاو کردەوە.

ئەو ماڵپەڕە لە زمانی ئایەتوڵڵا خامنەییەوە نووسی: فەلەستین تایبەت بە خود فەلەستینییەکانە و دەبێ بە ئیرادەی ئەوان ئیدارە بکرێت.

"العهد" هاوکاتی تەرکیز خستە سەر یادکردنەوەی شەهیدانی قودس لە "شێخ یاسین"ـه‌وە تا شەهیدان "سولەیمانی" و "موهەندیس" لە لایەن بەڕێزیانەوە، ئاماژەی بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە گەڵ هەندێک ڕژیمی عەرەبی لە لێدوانەکانی رێبەری باڵا کردووە و نووسی: ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی ئامانجێکی ئەمریکییە کە بە داخەوە هەندێک دەسەڵاتی عەرەبی خەریکی مسۆگەر کردنین.

بەشی عەرەبیی هەواڵدەری ڕووسی "سپۆتنیک"یش وێرای ڕۆماڵدانی لێدوانەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕایگەیاند کە رێبەری باڵای ئێران لە رۆژی جیهانی قودس بۆ جارێکی دیکە ئیسرائیلی بە گرێی شێرپەنجەیی وەسف کرد.

ئەو هەواڵدەرییە هەروەها لە زمانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامییەوە نووسی: خەباتی ئازادی قودس، هەم جیهادە و هەم ئەرکی هەمووانە.

کەناڵی یەمەنی "المسیرە"ش بە ڕۆماڵدانی وتاردانی رێبەری باڵا، لە زمانی بەرێزیانەوە ڕایگەیاند: هەڵگیرسانی شەڕ لە سووریا و یەمەن و هەروەها خوڵقاندنی داعش، تێکرا بەشێک لە پێلانێکن بۆ سەرقاڵ‌کردنی بەرەی بەرخۆدان. ڕژیمی زایۆنی لەوە زیاتر بەرگە ناگرێ. ئینتفازەی فەلەستین دژی ڕژیمی زایۆنی دەبێ بەردەوام بێت.

کەناڵی "السومریه"ی عێراقیش لە ڕاپۆرتێکدا وێرای تەرکیز خستنە سەر پێداگریی رێبەری باڵای ئێران بۆ بەرگە نەگرتنی ڕژیمی زایۆنی، لە زمانی بەڕێزیانەوە جەختی کرد: ئامانجی سازدانی ڕژیمی زایۆنی کردنەوەی بنکەیەکی هەمیشەیی رۆژئاوا لە رۆژئاوای ئاسیایە. دانوستان لە گەڵ ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوایی لە پرسی فەلەستیندا ئەزموونێکی تاڵ و زیان‌هێنەرەو.

"بی‌بی‌سی"یش وێرای ڕۆماڵدانی ئەو لێدوانە گرینگە، نووسی: ئایەتوڵڵا خامنەیی "زایۆنیزم"ی بە کۆرۆنا شوبهاند. بە گوێرەی ئەو کەناڵە ئایەتوڵڵا خامنەیی لە لێدوانی زیندووی سەبارەت بە پرسەکانی ئیسرائیل و فەلەستین، خوازیاری درێژەی چالاکیی "گرووپگەلی جیهادی" لە فەلەستین بوو و ستایشی کردن.

"ڕۆیتێز" لەبارەی ئەو لێدوانانە نووسی: رێبەری ئێران هاوکاتی شوبهاندنی ئیسرائیل بە گرێیەکی شێرپەنجەیی، داوای لە خەڵکی فەلەستین کرد کە درێژە بە ڕاپەڕینیان لە دژی ئیسرائیل بدەن.

کەناڵی "i۲۴news"یش لە ڕۆماڵی ئەو ڕووداوە ڕایگەیاند: رێبەری باڵای ئێران لە وتاردانی بە بۆنەی رۆژی قودس، خەبات بۆ ئازادی فەلەستینی بە ئەرکێکی ئیسلامی زانی.

هەروەها "توودی آنلاین" ڕاپۆرتێکی لەبارەی وتاردانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ رۆژی قودس بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی لە وەسف‌کرانی ئیسرائیل بە گرێی شێرپەنجەیی لە لایەن ئایەتوڵڵا خامنەییەوە کرد.

ماڵپەڕی هەواڵ و شرۆڤەی "تریبۆن"یش وێرای ڕۆماڵدانی وتاری رێبەری باڵا، نووسی: ئایەتوڵڵا خامنەیی ئیسرائیلی بە گرێی شێرپەنجەیی رۆژهەڵاتی ناڤین زانی کە دەبێ شەڕ و خەبات تا ئازادی فەلەستین لە دژیدا بەردەوام بێت.

News Code 32506

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =