AP ١٣٩٩ گوڵان ٣١ ١٣:٠٠

عەبدولستار مەجید بۆ مێهر :

ئەمریکا مافی ئەوەی نییە مامەڵە بە خاکی وڵاتانی دیکەوە بکات

 ئەمریکا مافی ئەوەی نییە مامەڵە بە خاکی وڵاتانی دیکەوە بکات

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان پێیوایە کە ڕێککەوتنی سەدە پیلانێکی ترسناک و قێزەونی ئەمریکایە.

عەبدولستار مەجید لە دیمانە لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە گرینگی ڕۆژی جیهانیی قودس و بە زیندوویی هێشتنەوەی پرسی فەلەستین، وتی: قودس ڕووگەی یەکەمی مسوڵمانانە و ئەگەر چی بۆ ماوەیەکی زۆریش لەژێر داگیرکاریدا بێت، بەڵام ڕۆژێک دێت بگەڕێتەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکەی خۆی کە گەلی فەلەستین و مسوڵمانانە بە گشتی . دیاریکردنی ڕۆژێکیش بۆ زیندوو هێشتنەوەی دۆسێی قودس هەنگاوێکی باشە بەرەو یەکخستنی دەنگ و ڕەنگی مسوڵمانان، بەڵام ئەمە بەتەنها بەس نییە .
عەبدولستار مەجید لەبارەی مامەڵەی سەدە و هەوڵی ئەمریکا بۆ پاراستن و ڕەوایی دان بە ئیسرائیل ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی سەدە پیلانێکی ترسناک و قێزەونی ئەمریکایە و کێشەکانی ناوچەکە قووڵتر دەکاتەوە و سەرەنجام پێکدادان و خوێنڕشتنی زیاتری لێدەکەوێتەوە .
ئەمریکا مافی ئەوەی نییە مامەڵە بە خاکی داگیرکراوی وڵاتانی دیکەوە بکات بۆڕبەرژەوەندی قەوارەی داگیرکەری جولەکە . بۆیە بە بڕوای ئێمە گەلانی مسوڵمانی ناوچەکە و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نابێ ڕێگەبدەن ئەو پیلان و داگیرکارییە سەربگرێت .
 ئەو پەرلەمانتارە کوردە هەروەها بە ئاماژە بە هەوڵی هەندێ وڵاتی عەرەبی لەوانە سعوودیە و ئیمارات بۆ یاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیل چۆن لێکدەدەنەوە لە حاڵێکدا کە دەبێ ئەو وڵاتە ئیسلامیانە هەموو هەوڵیان ڕزگاری ئیسرائیل ار کردنی قودس و فەلەستین لە دەستی جوولەکە بێ ،وتی:  لە ڕاستیدا وڵاتانی عەرەبی بە حوکمی ئەو ناکۆکییەی لەناوچەکەدا هەیە، بوونەتە بەشێک لە ئەجێندای ئەمریکی.

دەبوو لانیکەمی وڵاتی سعودیە و وڵاتانی دیکەش، بە مەرجی دەستهەڵگرتنی قەوارەی جولەکە لە داگیرکاری و کوشتن و گرتنی خەڵکی فەلەستین و کۆمەڵکوژکردنیان، باسی لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان بکردایە، کە ئەمە نەکراوە و قەوارەی جولەکەش بەردەوامە لە دوژمنکاریی و دەستدرێژییەکانی بۆسەر خاک و خەڵکی فەلەستین، بیرکردنەوە و هەنگاونان بە ئاراستەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی و دروستکردنی دۆستایەتی لەگەڵ ئەو قەوارە داگیرکەرە، خۆکوشتنە و پێش هەر کەس خۆیان زەرەری لێ دەکەن .

عەبدولستار مەجید لەبارەی هەڵوێست و پشتیوانی هەمیشەیی ئێران لە فەلەستین  زیادی کرد:  ئەوەندەی لە هێزە بەرهەڵستکارەکانی فەلەستین وەک حەماس و جیهاد و ئەوانەی دیکەش گوێمان لێدەبێت، ئێران پشتیوانیی کردوون ئەمە کارێکی باشە بەتایبەت کە هیچ دەروازەیەکی دیکە شک نابەن و هەموو سنوورەکان بە ڕوویاندا داخراوە .

News ID 32478

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha