بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ٢٥ پارت و لایەنی سیاسی کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە درێژەی پڕۆژەی یەکگرتنی کوردەکانی ئەو وڵاتە ڕێکخراوێکی هاوبەشیان بە ناوی " پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد" دامەزراند.
گرینگترین پارت و لایەنەکانی بەشدار لە ئەو یەکێتییە بریتین لە: پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا، کۆنگرەی ستار، پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سووریا، پارتی دیمۆکراتی کوردی سووریا. هەندێک لە ئەو پارتگەلە ئەندامی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەندێکیشیان ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریان.
لە بەیاننامەی هاوبەشێک کە ئەو پارتگەلە یەکێتی خۆیانیان ڕاگەیاندووە، سەبارەت بە ئامانج و ئەرکەکانی ئەو ڕێکخراوە هاتووە: ئێمە وەکوو پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد بە شێوەی هاوبەش چالاکی دەکەین تا یەکگرتنی کوردەکان بێتە دی و بە ئەو مەبەستە کومیتەیەکی هاوبەش بە نوێنەرایەتی(هەموو پارت و لایەنەکان) چالاکی دەکات.
دەقی بەیاننامە هاوبەشەکە بە شێوەی خوارەوەیە:
بە بۆنەی دۆخی هەستیارێک کە سووریا و هەموو ناوچەکە تێیدان، بە بۆنەی گرینگایەتی دیداری نێوان پارتە سیاسییەکان و هێزە کوردییەکان و بۆ کردەیی کردنەوەی پێشنیاری فەرماندەی گشتی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا(مەزڵۆم کۆبانێ) سەبارەت بە یەکگرتنی کوردەکان و پێداویستی وەرگرتنی هەڵوێستی سیاسی یەکگرتوو لە لایەن کوردستانی سووریا، ئێمە پارتە سیاسییەکانی خۆبەڕێوەبەری دیمۆکرات و ژمارەیەک لە پارتەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەری خۆسەر، ڕۆژی 18.05.202 لە قامیشلۆ کۆبوونەوەیەکمان کرد و کە تێیدا بڕیاری بەم چەشنە درا:
ئێمە وەکوو پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد بە شێوەی هاوبەش چالاکی دەکەین تا لە پرسی یەکگرتنی کوردەکان پێشکەوتنمان هەبێت و بۆ ئەم مەبەستە کومیتەیەکی هاوبەش بە نوێنەرایەتی لە ئەو پارت و لایەنگەلە ڕێک دەخرێت.
لۆگۆیەک بۆ پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردمان هەڵبژارد.
- یک لوگو برای احزاب اتحادیۀ میهنی کرد انتخاب کردیم.
کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی ئەو پارتگەلە بە شێوەی بەردەوام بەڕێوە دەچێت تا ڕوانگەی جیاواز سەبارەت بە گۆڕانکارییە نوێیەکان پێشکەش بکرێت و تاوتوێ بکرێت.
ئەو پارتە سیاسیانە کە لە چوارچێوەی پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد کۆ بوونەتەوە، بە شێوەی خوارەوەیە:
- Partiya Aştîya Demoqrat a Kurdistanê
- Partiya Yekîtiya Demokratîk (PYD)
- Kongreya Star
- Partiya Demoqrat a Kurdî ya Sûrî (P.D.K.S)
- Partiya Kesk a Kurdistanê
- Partiya Çep a Demokrat a Kurd li Sûrîyê
- Partiya Çep a Kurd li Sûiyê
- Partiya Lîberal a Kurdistanê
- Partiya Biratî ya Kurdistanê (PBK)
- Partiya Niştimanî ya Kurdî li Sûriyê
- Partiya Guhertina Demoqrat a Kurdistanê
- Tevgera Nûjen a Kurdistanê-Sûrîya - Partiya Têkoşîna Demokrat
- Partiya Azadî ya Kurdistanî ya Azad
-Partiya Yekîtiya Niştimanî ya Azad-Rojava
- Partiya Komarî ya Kurdistanî-Sûriya
-Tevgera Çaksazîyê-Sûriya
- Partiya Komunîst a Kurdistanê (KKP)
- Partiya Roj a Demokratîk li Sûriyê
-Şepêla Pêşeroj a Kurdistanê - Partî Demuqratî Kurdistanî-Sûrî
- Yekîtiya Karkerên Kurdistanê (YKK)
- Partiya Kombûna Niştimanî ya Kurdistanî
- Partiya Rêkeftina Demokrat a Kurdî li Sûriyê
- Partiya Demuqrat a Kurd li Sûrî (Partî)
بۆچوونی ئێوە