گەیشتووینەتە قۆناغی کۆنتڕۆڵی کۆرۆنا/ ئامادەین وڵامی چەتەییەکانی ئەمریکا بدەینەوە

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە لە قۆناغی بەڕێوەبەرییەوە گەیشتووینەتە قۆناغی کۆنتڕۆڵی یەکجاریی نەخۆشی کۆرۆنا، وتی: ئەم قۆناغە پێویستی بە درێژەی هاوکاریی خەڵکییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبیعی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران بە ئاماژە بە دانیشتنە بەردەوامەکان لە بنکەی نیشتمانی کۆرۆنا بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار، ڕایگەیاند: ڕاپۆرتەکان نیشاندەری ڕەچاوکردنی پرسە تەندروستی و خاوێنکارییەکان لە ڕێوڕەسمەکانی شەوی قەدر بووە و ئەوە دەتوانێ ئەزموونێکی باش بێت بۆ کردنەوەی ناوەندە ئایینی و مەزهەبییەکان لە داهاتوودا.

ڕەبیعی بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی شوێنە سپی و بەری کراوەکان لە کۆرۆنا بۆ ٢٨٠ شار لە ئاستی ئێران و هەروەها پلەمەندی ئێران لە بابەتی ڕێژەی چابووانی ئەو نەخۆشییە لە پاش چین و سویسرا، ڕایگەیاند: بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان لە بنکەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، نیشان دەدا کە ئێمە لە قۆناغی بەڕێوەبەری تێپەڕیوین و گەیشتووینەتە قۆناغی کۆنتڕۆڵی ئەو نەخۆشییە.

ناوبراو سنووردانانی کۆمەڵایەتی و زیرەکی بە ستراتژییەکی دروست زانی و بە هاوکاریی خەڵکی، خاوەن پیشەکان، کرێکاران و کەسانێک کە لە کەرتی خزمەتکاری و دەوڵەتیدا چالاکن مومکین بووە و وتیشی: بۆ سەرکەوتن لە قۆناغی کۆنتڕۆڵیشدا پێویستمان بە درێژەی هاوکاریی خەڵکییە.

وتەبێژی دەوڵەت لە بەشێکی دیکە لە لێدوانەکانی، سەبارەت بە هەڕەشە و هەڵمەتی شیمانەیی ئەمریکا بۆ سەر نەوتهەڵگرەکانی ئێرانی کە بەرەو ڤێنزۆئێلا دەچن، جەختی کرد: هیچ وڵاتێک ناچار لە پێرەوی و ڕەچاوکردنی گەمارۆ یەک لایەنەکانی ئەمریکا دژی وڵاتانی دیکە نییە و ئێمەش بەرپرسین لە ئەنجامدانی مامەڵەی ئاسایی بازرگانی لە گەڵ ڤێنزۆئێلا.

ڕاشیگەیاند: ئێمە چاوەروانی هەوڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پاراستن و ئاسایشی تەواوی ئەو وەجبە بازرگانیانە لە بەرامبەر چەتەیی دەریایی ئەمریکاین و بەوەشەوە ئێمە هەموو شیمانەکانمان لە بەرچاو گرتووە و بۆ خراپترینیان و ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە ئامادەین.

ڕەبیعی بیری هێنایەوە: وەزیری دەرەوە ئێمە لەوبارەوە هوشداری پێویستی داوە و بابەتەکە هاوکات لە لیژنەی دەوڵەتیشدا تاوتوێ کراوە و هەروەها لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانیشدا لێک دراوە و هیوادارین ئەمریکا ژیرانە تووشی هەڵەیەکی لەو چەشنە نەیێت.

News Code 32453

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha