بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی توێژینەوەی سیاسەتی دەرەکی لە ڕاپۆرتێکدا هەمبەر بە بەرزبوونەوەی هێرشەکانی داعش لە عێراق، سووریا و چەند وڵاتی دیکەی وەک ئەفغانستان، موزامبیک و فیلیپین هوشداری دا.
ئەو ڕێکخراوە هەروەها لە ڕێکخرانەوەی هێزەکانی داعش بۆ هێرش کردنەوە سەر هێزەکانی عێراقی و سووری هەواڵی دا و جەختی کرد: داعش نە تەنیا هێرش دەکاتە سەر هێزە کوردەکانی سووریا لە رۆژهەڵاتی فورات، بەڵکوو لەبابەتی هاوکاری کردنە هێزە کوردەکان هەڕەشەی لە دانیشتووانی خۆجێی ئەو ناوچانە کردووە.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، نزیکەی ٣٠٠٠ تیرۆریستی داعشی لە عێراقدان و ئەگەری بەرزبوونەوەی هێرشەکانیان لە ناوچە جێ ناکۆکەکانی عێراق بە تایبەت لە کەرکووک زۆرە.
بۆچوونی ئێوە