AP ١٣٩٩ گوڵان ٢٨ ١١:١٤

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان:

خەڵکی کوردستان تووڕەن و ناڕەزایەتییان سنوور ناناسێت

خەڵکی کوردستان تووڕەن و ناڕەزایەتییان سنوور ناناسێت

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان"‏کوردستانیان لە هەمومان توڕەن، ناڕەزایەتیەکانیان سنور ناناسێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوازفایەق لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیویەتی: "‏کوردستانیان لە هەموومان تووڕەن، ناڕەزایەتیەکانیان سنور ناناسێت، ئەوان لە دهۆک بن یان هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە، هەڵگری خەمێکی هاوبەشن، بە ئاسانی یەکتر ئەدۆزنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە" لێگەڕێن با ئازادانە گوزارشت لە خۆیان بکەن، ئەرکی دەسەڵاتی سیاسیە گوێڕادێریان بێت و وەڵامی ئەرێنی بۆ داواکانیان هەبێت."
ئەو وتانەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە خۆپیشاندانی ناڕەزایی مامۆستایان و مووچەخۆرانی لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەچوو، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبیانوی نەبوونی مۆڵەت ژمارەیەک لە چالاکوانان، بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە و رۆژنامەنووسان دەستگیرکران.
 

News ID 32425

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha