بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: لە تاقیکاریی ئەنجام دراوە لە سەر ٦٧٨١ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، گیرۆدەبوونی ٢٠١٤ کەس پشتڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ٤٦٤٠ کەس نەرێنی بووە و وەڵامی ١٢٧ کەسیش ڕانەگەیێندراوە.
ڕاشیگەیاند: لەو دوو هەزار و ١٤ کەسە ٥٨٢ کەس لە سنە، ٤٣٣ کەس لە سەقز، ٢٣٥ کەس لە بانە، ۱٧٠ کەس لە قوروە، ۱٤٨ کەس لە دیواندەرە، ۱١١ کەس لە بیجار، ١١٥ کەس لە مەریوان، ١٠٦ کەس لە کامیاران، ۸٧ کەس لە دێولان و ۲٧ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.
ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ١٣٨ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: ٣٦ کەس لە سەقز، ٣٢ کەس لە سنە، ١٩ کەس لە قوروە، ١٩ کەس لە بانە، ٩ کەس لە کامیاران، ٩ کەس لە بیجار، ٧ کەس لە مەریوان، ٥ کەس لە دیواندەرە و ٢ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو نەخۆشییە.
Your Comment