بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عوسمان کەریم، پەرلەمانتاری هەرێمی وکردستان بە بەغدا یەومی ڕاگەیاند: دەوڵەتی هەرێمی وکردستان هیچ ڕێگایەکی نییە جگە لەوەی کە چاوەڕوانی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بێت کە ئەگەری هەیە دوای جێژنی ڕەمەزان ئەنجام بدرێت.
وتیشی: بڕیارە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە هەرێمی کوردستان ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە باتی پێدانی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەکان لە لایەن بەغدا، ڕادەست بکات.
ناوبراو وتی:داهاتی ئابووری هەرێمی کوردستان بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و نەبوونی هەلی سەرمایەدانەری لە بەشی گەشتیاری و هەروەها قەرەنتین کە بووەتە هۆی بێکاریەکی بەربڵاو، لەناو چووە. فەرمانبەران خوازیاری پێدانی مووچەکەیانن و دەوڵەتی هەرێمیش هیج جێگرەوەیەکی بۆ پارەی نەوت نییە و ناتوانێت قەرزیش بکات. ئێمە رێکارگەلێکمان هەیە لەوانە کەم کردنەویتێچووەکان، کەم کردنەوەی مووچەی وەزیرەکان، ڕێبەر و بەرپرسان و سەرۆک ئیدارەکان و بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی ئیداری و دارایی و ئاسانکاری ڕەتوی سەرمایەدانەری.
دووشەممە ساڵح فەقێ، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕێککەوتنی نوێ لە نێوان هەولێر و بەغدا هەواڵی دا.
بۆچوونی ئێوە