ئەلبۆمی دیکلەمەی "سێوە" بڵاو دەبێتەوە

گوڵبژێرێک لە هونراوەکانی سەید نووح عەنایەتی لە وەسفی دایک بە دیکلەمەی هونەرمەندانی سنەیی لە ژێر ناوی "سێوە" بەزوویی بڵاو دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلبۆمی CD "سێوە" کە لە گوڵبژێرێک لە هونراوەکانی سەید نووح عەنایەتی شاعیری گەنجی کەم بینای کورد لە وەسفی دایک پێکهاتووە، بە بەرپرسایەتی و خاوەبدارێتی ئیرەج بەهرام نژاد لە چالاکانی فەرهەنگی کوردستان بەزوویی بڵاو دەبێتەوە.

شێعرەکانی ئەلبۆمی سێوە لە لایەن ئیرەج بەهرام نژاد و ندا سەیدی و بە مۆسیقای نەرمە نایە و دیوان لە چوارچێوەی میلۆدییە کوردییەکاندا ئاراستە کراوە.

News Code 32403

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =