بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاپۆرتی چوار مانگی ڕابردووی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان هاتووە کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان نیگەرانی ئەوەن کە دوابەدوای دابەزینی نرخی نەوت و دروست بوونی سنوورەکان دوای بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، ئابووری هەرێمی کوردستان قەیرانیتر ببێتەوە و بڕووخێت.
لە ڕاپۆرتی پێنتاگۆن هاتووە کە هەرێمی کوردستان پێش لە کۆرۆنا مانگانە ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری لە فرۆشی نەوت داهاتووی هەبووە بەڵام بە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نەخی نەوت داهاتەکەی بۆ ٦٣ ملیۆن دۆلار لە مانگدا دابەزیوە.
بەرپرسانی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریان داوە کە دەوڵەتی هەرێم بودجەی کەمی هێناوە و ڕێگاکانی قەرەبوو کردنەوەی ئەو قەیرانەش کەم کردنەوەی مووچەی فەرمانبەران، پێداچوونەوە لە گرێبەستە نەوتییەکان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان و قەرز کردن لە تورکیا و ڕووسیایە.
Your Comment