فەرمانی ڕێبەری ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی پاپۆڕەکەی هێزی دەریایی ئەرتەش

ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا بۆ فەرماندەی گشتیی ئەرتەش وێرای سەرەخۆشی بە بۆنەی شەهادەتی ژمارەیەک لە هێزی دەریایی ئەرتەش لە ڕووداوی پاپۆڕی کۆنارەک، هیوای سەبووری بۆ بنەماڵەکانیان خواستووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ سەرلەشکەری عەبدوڵرەحیم مووسەوی فەرماندەی باڵای ئەرتەش، سەرەخۆشی خۆیان بۆ شەهادەتی ژمارەیەک لە هێزەکانی دەریایی ئەرتەش راگەیاند.

لەو پەیامەدا هاتووە: ڕووداوی دڵتەزێنی پاپۆڕە لە کونارەک و شەهید بوونی ژمارەیەک لە سەربازانی هێزی دەریایی ئەرتەش زۆر جێگای داخ و ئەسەف بوو.

ئەگەرچی ئەو کەسانەی شەهید بوونە لای خوای گەورە جەزای خێریان پێدەدرێتەوە بەڵام خەمی لە دەستدانی ئازیزان بۆ بنەماڵەکانیان قورسە و گەورەیە.

 لە خودای گەورە دەپارێمەوەی سەبووری بە دڵی بنەماڵەکانیان بدات و داوا لە بەرپرسانیش دەکەم بە وردی لە هۆکاری ئەم ڕووداوە بکۆڵنەوە و وێرای ناساندنی تاوانبارانی ئەگەریی، ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگرترن لە دووبارە بوونەوەی کارێکی وا  و خەسراێکی وا تاڵ بگرنە بەر.

News Code 32370

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha