ئەمریکا دەبێ هاووڵاتیانی ئێرانی بەپەلە ئازاد بکات/ واز لە قسەی پووچ بێنن

سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پاگەندەی جێگری وەزارەتی ئاسایشی ئەمریکا سەبارەت بە دواخستنی گۆڕینەوەی زیندانییەکان لە لایەن تارانەوەی وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی لە کاردانەوە بە تویتی جێگری وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا نووسی: کۆتایی بە قسەی پووچ و بێ واتا بێنن. لە سێپتەمبەری ٢٠١٨ەوە، بەڕێز دکتۆر زەریف، پرسی " گۆڕینەوەی زیندانییەکان" ی لە سەر مێز داناوە و داوای لە ئەمریکا کردووە لە بەرانبەر ئێرانییەکانی زیندانی لە ئەمریکا و وڵاتانی تر، بەرپرسانە هەڵسوکەوت بکات.

وتیشی: ئێوە تا ئێستا هیچ سەرەنجێکتان بە ئەو قسانە نەبووە و گیانی ئەو زیندانیانەی خستووەتە مەترسییەوە. جیهان دەڕوانێتە کارەکانی ئێوە نەک قسەکانتان. هاووڵاتییەکانی ئێمە ئازاد بکەن.

News Code 32358

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =