بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ڕووحوڵڵا لەتیفی، ڕاشیگەیاند: بە پێی پەیجۆرییەکان لە لایەن کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، دەوڵەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی بۆ دەست پێکردنەوەی ترانزیتی وەجبەگەلی ئۆتۆمبیل، ئامێر و کەرەسەی ماڵکردنەوە، ئاسن و بۆری پیشەسازیی بە هەلومەرجی تایبەتی ڕاگەیاندووە.
وتەبێژی گومرۆک لە درێژەدا وتی: ئەو بڕیارە لە نامەیەک بە واژۆی سامان عەبدولڕەحمان عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی گومرۆکی هەرێمی کوردستان ئاراستەی گومرۆکاتی ئێران کراوە.
لەتیفی بە ئاماژە بەوەی کە ئەو بڕیارە لە ١٧ گوڵانی ئەوساڵی هەتاوییەوە جێبەجێ بووە، ڕوونیشی کردەوە: پێدانی لە سەدا ٢٥ی کۆی بایەخی کاڵای ترانزیتی وەک گەرەنتی، پێبوونی بەڵگەی شوێنی سەرەتا، دیاری کردنی ماوەی کاتی پێویست لە سەر بەرگەی گومرۆکی و نامەی نوێنەر بۆ تێپەڕاندنی کاڵای ترانزیتی (لانی زۆر ٤٨ کاتژمێر) بەشێکن لە هەلومەرجی ترانزیتی لە هەرێمی کوردستانەوە.
Your Comment