AP ١٣٩٩ گوڵان ٢٠ ١١:٢٠

زنجیرە درامای "زارا" لە ئینترنێت ببینە؛

یەکەم زنجیرە درامای کوردی بە شێوەی ئانلاین بڵاو کرایەوە

یەکەم زنجیرە درامای کوردی بە شێوەی ئانلاین بڵاو کرایەوە

زینجرە درامای زارا یەکەم زنجیرەی سەربەخۆی کوردی لە دەرهێنانی سەید پەیام حسێنی لە فیلمسازە گەنجەکانی سنە بە شێوەی ئانلاین بڵاو دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید پەیام حسێنی ڕایگەیاند: زنجیرە درامای زارا یەکەم سریاڵی عاشقانەی کوردییە کە بە شێوەی سەربەخۆ لە ڕۆمانی بەناوبانگی موحەمەد قازی نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد وەرگیراوە.

دەرهێنەر و نووسەری فیلمی زارا، ئامانج لە دروست کردنی فیلمی زارایان سەرەنجی زیاتر بە فەرهەنگ، ئەدەب و داب ونەریتی کوردی ڕایگەیاند و وتی: کاربەدەستانی فیلمی زارا بریتین لە ٧٠ کەس کە بە بێ هیچ پشتیوانییەک و بە شێوەی تەواو تاکەکەسی و لە ژێر جاوەدێری کۆمپانیای پەریا فیلمی حەقێقەت بەرهەم هاتووە.

حسێنی وتیشی: ئەو زنجیرە ئانلاینە کوردییە لە گوندی گەرماش سەر بە شاری سنە بەرهەم هاتووە.

دەرهێنەری فیلمی زارا زیادی کرد: فیلمی زارا لە ٢٥ بەشی ٣٥ خولەکی بەرهەم هاتووە کە لە ٢٠ ی گوڵانەوە لە ڕۆژانی جووت بە شێوەی ئانلاین نمایشت دەدرێت.

دەرهینەر و نووسەری فیلمی زارا سەبارەت بە چیرۆکی فیلمەکەش وتی: لە ئەو فیلمە عاشقانە و پێکگەیشتنێکی تاڵ وەکوو چیرۆکی لەیلی و مەجنوون و شیرین و فەرهاد نمایشت دەکرێت.

News ID 32318

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha